Home ئەرشیڤ ڕۆژێک بۆ فیلم وەک ئامڕازی پەروەردەیی

ڕۆژێک بۆ فیلم وەک ئامڕازی پەروەردەیی

by admin
0 comment 119 views

هەڵاڵە ڕافع :

دەربارەی ڕۆژی دووەمی کۆنفرانس کۆتایی نێوان سوید و کوردستان

لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ نۆڤەمبەر لە هەولێر

لە ڕوانگە و چاوی گەنجانەوە،

گوزەرێک بە نێو ژیان و ماف لە کوردستان، لە 9 فیلمی بەڵگەنامەییدا!

لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی نێوان سوید و کوردستان (هاوکاری نێونەتەوەیی بۆ بەهێزکردنی یەکسان و مافی مرۆڤ و دیموکراسی) بەرهەمە دەکیومێنتاریەکانی گەنجان کە لە کەمپی ئێزدیەکان، شارەکانی قەڵادزێ، ڕانیە، هەلەبجە، دهۆک، هەولێر و سلێمانیەوەن، لە سینەما نمایش کرا.

فیلمەکان ئامادەبووانی بە ئەندازەیەک سەرسام کردبوو کە نەیاندەویست پشو وەرگرن، بەڵکو بەردەوام بن لە بینینیان.

لە ناوەرۆکی فیلمەکاندا دەردەکەوت کە ئامانجمان پێکاوە، چ لە ڕوی ناوەرۆکەوە چ لە ڕووی بابەتەوە کە وەک ئامرازی پەروەردەیی و هوشیارکردنەوە بەکار بێت بۆ گۆڕانکاری لە ژیانی حالەتەکاندا و هاوشێوەکانیان.

فیلمە بەڵگەنامەییەکان وەک پاکێجێکی هاو ئامانج و هاوخەم و هاوسۆز دەبینران، کاری بە کۆمەڵیان پێوە دیار بوو، بەڵام بە جیاوزی سەلیقە و جۆری بابەت. هەستت دەکرد ناوەرۆک و ئاستی هەر فیلمە مۆرکی کەسایەتی دەرهێنەرو ستافی فیلمەکەی پێوە دیارە و نەیانویستوە تەنها فیلمێک دروست بکەن، بەڵکو لە ناخەوە بابەتێکی گرنگ بوروژێنن و بۆ چارەسەرەکەی بگەڕێن.

لە ناو بابەتەکاندا کێشە و گرێ و گۆڵەی تیا نیشان دەدرا، لە کێشە ئاڵۆزەکانەوە تا بابەتی کەسایەتی و بەرزونزمیەکانی دەرهێنەرەکان، بەڵام هەمیشە و لە هەموو فیلمێکدا دەرگایەک هەبوو بۆ چونەدەرەوە و بینینی ڕوناکی و چارەسەر، گەشبینی و ئومێد یەکێک بوو لە هێڵی سەرەکی بابەتەکان.

گەنجەکان زۆر بوێرانە بابەتە نەبینراو و شارراوە و تابۆکانیان خستووەتە سەر شاشە.

بیرۆکەی فیلمەکان لە دوای قۆناغی دووەم دەستیپێکرد کە گەنجان خۆیان بیرۆکەکانیان بێنن، ئێمە هیچ کاریگەریەکمان لەسەر هەڵبژاردنەکانیان نەبێت، ئەوان ئازاد بن لە هەڵبژاردنیان. بەڵام ئاسانکاری زانستی، تەکنیکی و هونەری و ئیداریان بۆ بکەین.

پاش سێ ساڵ کارکردن پێکەوە بە سێ قۆناغی جیاواز، کە گەنجان لە دوو قۆناغدا بەردەوام لەگەڵماندا بوون.

قۆناغی دووەم لە ٢٠٢١دا قۆناغی ئامادەکردن بوو؛ بە گۆڕینەوەی ئەزموون، پێشکەشکردنی زانیاری لە بابەتەکانی مافی مرۆڤ، یەکسانی ژن و پیاو، دیموکراسی، کاریگەریەکانی توندوتیژی بەسەر منداڵ و کۆمەڵگاوە، لە ڕێگای خول و ۆرکشۆپ و چالاکی ترەوە.

پاشان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ دا قول بوونەوە لە کاری مەیدانی فیلمسازیدا بەسەرپەرشتی دەرهێنەری ماندو نەناس Zahavi Sanjavi و یاریدەدەرەکانی Rebaz Motabche Adnan Osman Shanaz.

ئێمە پێکەوە، هاوکاری یەک بووین، ئەزمونمان گۆڕیەوە، شت فێربووین، بە کۆمەڵ کارەکانمان ئەنجام دەدا، ئێستاش هەموومان لە گرنگی فیلمی دەکیومێنتاری تێگەیشتین و دەمانەوێ کارەکانمان بەشێوەی کرداری ببنە هۆی گۆڕانکاری، نەک تەنها لە ژیانی حالەتەکانی ناو فیلمەکاندا، بەڵکو تۆڕەکەمان گەورەتر و کۆمەڵایتەیتر بکەینەوە، بۆیە بەردەوام دەبین، چ لە کوردستان چ لە سوید.

ئەم خۆشحاڵی و ووزەیە وامان لێدەکات بەردەوام بین و نەوەستین!

[g-itg gid=”2311″ width=”100%” img_h=”75%” img_num=”4″ font_size=”3″ random=”1″ watermark=”1″][/g-itg]

Leave a Comment

پەیوەندیەکانمان کراوەیە

ئێمە لێرەین، لە کاتی پێویست نزیکین

پەیوەندی

Tel: +46 (0) 707178577

E-post: info@ikkr.org

Adress:

Frihetsvägen 45
Stockholm, Sweden

کاتەکانی کار

Mån-fre: 09.00 – 15.30
Mån: 18.00 – 20.00
Lör: 10.00 – 12.00

Postadress:
KKR – Kvinnojouren Nina
Box 199
17724 Järfälla

لەگەڵمان بە

Medlemsavgiften är
200 kr per år.
Plusgiro:
Swish: 1232189744

Du kan även bli stödmedlem eller skänka en gåva eller Skicka din donation.

هاوڕێمان بن!