Home هاوکاری نەتەوەیی و نێونەتەوەیی

هاوکاری نەتەوەیی و نێونەتەوەیی

by admin
IKKR_034
IKKR_028

هاوکاری نەتەوەیی و نێونەتەوەیی – Nationell och internationell samverkan

 

بەدرێژایی چالاکیەکانمان توڕێکی فراوانمان لەگەڵ ڕێکخراو و کەسانی پەیوەندیداردا پێکهێناوە، کە وەکوو ئێمە بۆ هەمان مەبەست کار دەکەن، چ لە ئەورووپا و چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەتایبەتیش لەناو کۆمەڵگای کوردیزمان و عەرەبیزماندا.

لە سوید ئەندامین لە یەکیەتی ڕێکخراو و خانەکانی ژنان/ کچاندا  UNIZON  ئونیزون. .

ساڵی ٢٠٠٩  (بە پاڵپشتیی ئەنجوومەنی پارێزگای ستۆکهۆلم) دەستپێشخەریمان کرد لە پێکهێنانی تۆڕێکی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان. بە هاوبەشی لەگەڵ ١٥ ڕێکخراو کارمان تێدا دەکرد، کە بارەگای لە ستۆکهۆلم –  ئوپسالا  – ڤێستمانەلاند و و سۆرملاند بوو.  ژنانێک دایانمەزراند و  بەڕێوەیان دەبرد، کە پاشخانیان لە ئەفریقا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، کە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێ ناوچەی MENA .

لایەنێکی گرنگی تری کارە پێکەوەییەکانمان سەبارەت بە هاوکاریکردنی کەسانێکە لە ژنان و گەنجان کە دووچاری توندوتیژی هاتوون. زۆر جار سەبارەت بەو کەیسانە پێویستمان بە هاوکاری ڕێکخراو و دامودەزگاکان چ لە سوێد و یان لە وڵاتی دایک هەیە، تا بتوانین کۆمەک و ڕێنوێنی گونجاو بەکەسەکە پێشکەش بکەین و ئاسایش و ژیانی بپارێزین.

بە بێ کاری بەیەکەوەییی و هاوکاری هەموو ئەو لایەنانەی باسی لێوە دەکەین کارەکانمان  ئەنجامێکی باشی نەدەبوو.

پەیوەندیەکانمان کراوەیە

ئێمە لێرەین، لە کاتی پێویست نزیکین

پەیوەندی

Tel: +46 (0) 707178577

E-post: info@ikkr.org

Adress:

Frihetsvägen 45
Stockholm, Sweden

کاتەکانی کار

Mån-fre: 09.00 – 15.30
Mån: 18.00 – 20.00
Lör: 10.00 – 12.00

Postadress:
KKR – Kvinnojouren Nina
Box 199
17724 Järfälla

لەگەڵمان بە

Medlemsavgiften är
200 kr per år.
Plusgiro:
Swish: 1232189744

Du kan även bli stödmedlem eller skänka en gåva eller Skicka din donation.

هاوڕێمان بن!