Home بەکارهێنانی زانیاریی کەسێتیی لای IKKR

بەکارهێنانی زانیاریی کەسێتیی لای IKKR

by admin

بەکارهێنانی زانیاریی کەسێتیی لای IKKR

بەپێی یاسای سوێدی، IKKR  بەرپرسە لە بەکارهێنانی زانیاریی کەسێتی کە تۆ داوتە بە ئێمە. بەپێێ یاسا ئێمە دەبێ ئەم زانیارییانە بدەینە تۆ، کاتێک زانیارییە کەسێتییەکانی تۆ لای ئێمە تۆمار دەکرێن، یان بە شێوەی تر بە کار دەهێنرێن.

  • ئەندامێتی IKKR دڵخوازانەیە.
  • پێدانی زانیاریی کەسێتیش بە ئێمە دڵخوازانەیە، بەڵام ئێمە هەندێ زانیاریی کەسێتیمان لەبارەی تۆوە پێویستە بۆئەوەی بتوانیت ئەندام بیت.

تۆمارکردن

  • ئەو زانیاریی کەسیێتییانەی ئێمە تۆماریان دەکەین و کاری پێ دەکەین ئەمانەن: ناو، ژمارەی کەسێتی، ڕەگەز، ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن و پۆستی ئەلێکترۆنی.
  • ئامانجەکان لە بەکارهێنانی زانیاریی کەسێتی تۆ ئەوەیە کە تۆمارێکی دروستی ئەندامەکان دروست بکرێ، لە چالاکی و کاروبارەکانمان ئاگادار بکرێیت و هەروەها دەنگوباس لەبارەی ئەو پرسانەوە بۆ تۆ بنێرین کە ئێمە کاریان لەسەر دەکەین، هەروەها لە کاتی پێویستدا زوو پێوەندیت پێوە بکەین.
  • ژمارەی کەسێتیی تۆ تۆمار دەکرێ چونکە گرنگە IKKR بتوانێ دڵنیابێ لە ناسنامەی ئەندام. ڕەگەزی ئەندام تۆمار دەکەین، چونکە چەند دامودەستگایەک کە بەدواداچوون لەسەر کاروبارەکانماندا دەکەن داوا دەکەن کە ئێمە ڕێژەی ڕەگەز لەناو ئەندامەکاندا پیشان بدەین.

هەڵگرتن

  • هەتا ئەندام بیت لای ئێمە، یان هەتا ئەوپەڕی دوو ساڵ دوای دەرچوونت لە ئەندامێتی، IKKR زانیاریی کەسێتیی تۆ هەڵدەگرێت و بە کاری دەهێنێت.
  • هۆی هەڵگرتنی زانیارییەکان بۆ ئەم ماوە درێژە، پێوەندی بەوەوە هەیە کە ڕەنگە ئێمە بۆ ئامار، ڕاپۆرتی ساڵانە و بەڵگەی تر کە دامودەستگاکان دەتوانن داوا بکەن، پێویستمان پێیان هەبێ.
  • ئێمەم دەشتوانین (ئەگەر تۆ پێت خۆش بێت) تەنانەت دوای دەرچوونیشت لە ئەندامێتی لای ئێمە، ڕاوێژت لەگەڵ بکەین، یان بۆ بەشداربوون لە چالاکییەک پێشنیاز بکرێیت، ئەوسا پێویستمان بە زانیاریی پێوەندیکردنەوە دەبێت.
  • ئێمە هەرگیز زانیارییە کەسێتییەکانی تۆ نافرۆشین، هەروەها نایدەینە هیچ کەسێکیش، ئەگەر تۆ خۆت ڕازی نەبیت.

مافەکانت

  • تۆ هەر دەم دەتوانیت داوای زانیاری بکەیت کە ئێمە چۆن زانیارییەکانی لەبارەی تۆوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین و هەڵیاندەگرین، نامەی ئێلێکترۆنی بۆ ئێرە بنووسە info@ikkr.org
  • مافی ئەوەیشت هەیە داوا بکەیت زانیاریی کەسێتیی هەڵە ڕاست بکرێتەوە، بەکارهێنانی ناپێویست سنووردار بکرێت، شتی نادروست لاببرێت و داوا بکەیت زانیاریی کەسێتیت لە سیستێمی ئێمەوە بۆ لای لایەنێکی تر بگواسترێتەوە، کە پێی دەڵێن: گواستنەوەی زانیاریی.
  • مافی ئەوەشت هەیە لای دەستگای پشکێنەری زانیاریی تۆمارکراو شکایەت بکەیت کە چۆن لەوە ناڕازیت، کە ئێمە چۆن مامەڵەمان لەگەڵ زانیارییە کەسێتییەکانی تۆدا کردووە، بەڵام ئێمە دەخوازین سەرەتا پێوەندی بە ئێمەوە بکەیت.

پەیوەندیەکانمان کراوەیە

ئێمە لێرەین، لە کاتی پێویست نزیکین

پەیوەندی

Tel: +46 (0) 707178577

E-post: info@ikkr.org

Adress:

Frihetsvägen 45
Stockholm, Sweden

کاتەکانی کار

Mån-fre: 09.00 – 15.30
Mån: 18.00 – 20.00
Lör: 10.00 – 12.00

Postadress:
KKR – Kvinnojouren Nina
Box 199
17724 Järfälla

لەگەڵمان بە

Medlemsavgiften är
200 kr per år.
Plusgiro:
Swish: 1232189744

Du kan även bli stödmedlem eller skänka en gåva eller Skicka din donation.

هاوڕێمان بن!