Home پەیڕەوی ناوخۆ

پەیڕەوی ناوخۆ

by admin

پەیڕەوی ناوخۆ – Stadgar 

١. ناوی ڕێکخراو

کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان IKKR

٢. IKKR ڕێکخراوێکی خۆبەشی فێمینیستییە، گرێنەدراوی سیاسی و ئاینییە، کار بۆ بنبڕکردنی هەموو شێوازێکی توندوتیژی بەرانبەر بە ژن و کچ هەم لە ئاستی تاکەکەس و هەم لە ئاستی گرووپدا دەکات، هەروەها یارمەتی و پشتگیریی پێشکەش دەکات بە ژنان و کچانێک دوچاری توندوتیژی پیاوسالاری و جیاکاری هاتوون.

٣. IKKR لەگەڵ هەموو ژنێک و بۆ هەموو ژنێک کار دەکات، بێ ڕەچاوکردنی ئێتنیکی، باوەڕی ئایینی، شووناس و وابەستەییتر. ڕێکخراوەکە سوود لە وزە  و خولیا، پسپۆریی و ئەزموونی ژنان دەبینێ و کار لەگەڵ ڕێکخراوی هاوشێوە، تۆڕ و چالاکوانی مافی ژنان لە ئەورووپا و لە وڵاتانی عەرەبیدا دەکات، هەروەها لە کۆمەڵگای کوردی، عەرەبی و فارسزمان لە جیهاندا.

٤. مەبەست

مەبەستی ڕێکخراوەکە ئەوەیە بەشدار بێت لە بنیاتنان، پاراستن و گەشەی کۆمەڵگای دیموکرات و یەکساندا، کە تێیدا ژن و کچ لە تەواوی مافە ئینسانییەکانی خۆیان بەهرەمەند بن. لەم چوارچێوەیەدا IKKR بەتایبەت کار لەسەر دۆخی ژنی پەناهەندە/کۆچبەر دەکات، دەیخاتە بەرچاو، سەرنجدان و پاڵپشتیکردنیان، هەم لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەیان بە توندوتیژی و هەم لە ڕووی بەرگریکردن لە خۆیان و خۆگونجاندنیان لە کۆمەڵگادا تا ژیانێکی باش و سەربەخۆیان هەبێ. ئامانجێکی تریش ئەوەیە، هانی دیالۆگ و تێکگەیشتنی دوولایەنە بدەین، لەنێوان ژنی کۆچبەر و ئەو ژنانەی لێرە لە دایک بوون، لە هەمان کاتدا  لەنێوان ئەو ژنانەی شووناس و تایبەتمەندی جودایان هەیە.

٥. کاروچالاکیەکانی ڕێکخراو پێکهاتووە لە:

  • نینا  – خانەی پاراستنی ژنان، بۆ پاڵپشتی، ڕێنمایی و پاراستنی ژن و کچی دووچاری تووندوتیژیهاتوو لە سوێد و لە وڵاتانی باکووردا.
  • بەشی هوشیارکردنەوە، ڕێکخستنی کۆنفرانس، کۆڕ، کۆبوونەوە، کۆبوونەوەی دانی زانیاریی، مێزگرد، ئێوارەی ئەدەبی و هونەری و هاوشێوەکانیان، بۆ پاراستنی تەندروستیی ژنی کۆچبەر و خێزان و خۆگونجاندن لە کۆمەڵگادا، بەتایبەت ئەو کەسانەی ئەزموونیان لە شەڕ و شێوەی تری توندوتیژی و ڕاوەدوناندا هەیە. مەبەستێکی تری ئەم مەیدانی کارە ئەوەیە کە پاڵپشتیی و ڕێنوێنی کەسانی پسپۆر و کۆمەڵگا بکرێ، لە بەگژداچوونەوەیاندا دژ بە ڕوبەڕوبووانی توندوتیژی، جیاکاریی و هەستکردن بە نامۆیی ژنی کۆچبەر و منداڵ.
  • بەشی ڕاوێژ، پشتگیریی و فێرکردنی کەسانی پسپۆڕ بەپێی چوارچێوەی زانیاری و ئەزمونی تایبەتی IKKR لە توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەف، وە ئەزمونەکانی ژنانی کۆچبەر، منداڵ و گەنج لە شەڕ و ڕاونان و توندوتیژیی تردا.
  • بەشی راگەیاندن، ماڵپەڕی خۆی هەیە، بەشداربوون لە پڕۆگرامی تەلەفیزیۆن و ڕدیۆ بە زمانی جودا. هەروەها بەرهەمی چاپ و دەنگ و ڕەنگی خۆی هەیە بۆ گەیاندنی زانیاریی، فێرکردن و هاندانی گفتوگۆ.

٦. بنکە

بنکەی ڕێکخراوەکە لە پارێزگەی ستۆکهۆلمە.

٧. پرینسیپە ئەخلاقییەکان

هێج کەسێک کە بەشداریی کاروبار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە دەکات، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ نابێ بە قسە، بە نووسین، بە وێنە، بە ئاکار، بە ڕەفتار دووچاری نزمسەیرکردن، بێڕێزی و بێزارکردن بێتەوە. لەبەر تەمەن، ڕەگەز، ئەتنیک، ڕووخسار، یان لەبەر توانای جەستەیی، دەروونیی و عەقڵی، لەبەر باوەڕ، شووناسی ڕەگەزی و خەسڵەتی سێکسی، دووچاری جیاکاری ببێتەوە.

٨. ئەندامێتی

ئـ. هەموو کەسێکی باڵغ کە دەخوازێت لەپێناو ئامانجی ڕێکخراوەکەدا کار بکات، پاڵپشتی کاروبارەکانی بێت، بەپێێ پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکە و ئەو نەخشە کارەی کە لە کۆبوونەوەی ساڵانەدا بڕیاری لەسەر دەدرێ دەتوانێ ببێت بە ئەندام، هەروەها پارە (هەقی) ئەندامێتیش بدات.

ب. ئەندام کە ئەرکەکانی بەرانبەر بە ڕێکخراوەکە جێبەجێ ناکات، یان دژی ئامانجی ڕێکخراوەکە دەبێ و لەکەداری دەکات، لەلایەن دەستەی باڵاوە لە ڕیکخراوەکە دوور دەخرێتەوە. دەتوانرێ بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ساڵی دواییدا پێداچوونەوەی لەسەر بکرێ، ئەگەر کەسی دوورخراوە بە نووسین داوا بکات.

پ. ئەندام دەتوانێت لە ڕێکخراوەکە بێتە دەرەوە دوای ئەوەی کە بە نووسین داوا لە دەستەی باڵا دەکات. ئەندام کە لە ڕێکخراو دەردەچێت، مافی ئەوەی نیە پارەی ئەندامێتی کە داویەتی بۆی بگەڕێنرێتەوە.

٩. پارەی ئەندمێتی

لە کۆبوونەوەی ساڵانەدا بڕی پاری ئەندامێتی بۆ ساڵی داهاتوو دیار دەکرێت.

١٠. کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەی ڕێکخراو

کۆبوونەوەی ساڵانە باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردەری ڕێکخراوە. دەبێ پێش کۆتایی مانگی ئایار بکرێ. بانگهێشتکرن بۆ کۆبوونەوەی ساڵ دەبێ بە نامە بێت و نابێ درەنگتر لە ٣ هەفتە پێش کۆبوونەوەی ساڵ بنێردرێت و نووسراوەکانی کۆبوونەوەی ساڵیشی لەگەڵ بێت.

لە کۆبوونەوەی ساڵانەدا، ئەم خاڵانە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێ:

ئـ.. دەستپێکردنی کۆبوونەوە و دیارکردنی بەرنامەی ڕۆژ.

ب. بابەتی ڕەوایی یاسایی کۆبوونەوە ڕادەگەیەنرێ.

پ. هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرەکانی کۆبوونەوە

–  سەرۆک

–  سکرتێر

–  پرۆتۆکۆلنووس وەک هاوشانی سەرۆک، کە پرۆتۆکۆل دەنووسێتەوە.

– دەنگژمێر

 

ت. دیارکردنی دەنگدەر (کێ لە ئامادەبووەکان مافی دەنگدانی هەیە).

ج. ڕاپۆرتی ساڵانەی کاروچالاکی ساڵی ڕابووردوو.

چ. ڕاپۆرتی ئابووریی ساڵی ڕابووردوو.

ح. ڕاپۆرتی حیسابدار (ریڤیسۆر).

خ. بابەتی ئازادکرن لە بەرپرسیاریی بۆ دەستەی باڵای هەڵبژێردراو.

 

د. هەلبژاردنی دەستەی باڵا پێکهاتبێ لە:

– یەک سەرۆک بۆ ١ ساڵ

– یەک جێگری سەرۆک بۆ ٢ ساڵ

– یەک خەزێنەدار بۆ ٢ ساڵ

– دوو ئەندامی ئاسایی بۆ ١ ساڵ

– دوو ئەندامی ئاسایی بۆ ٢ ساڵ

– دوو ئەندامی یەدەک بۆ ١ ساڵ، کە لە هەموو کۆبوونەوەکانی دەستەی بەڕێوەبەردا مافی قسەکردنیان هەیە، بەڵام تەنیا ئەگەر ئەندامێکی ئاسایی ئامادەی کۆبوونەوە نەبووبێت، مافی دەنگدانیان هەیە.

ر. هەڵبژاردنی ژمێریار (ڕیڤیسۆر) و جێگری حیسابدار، هەردووکیان بۆ ١ ساڵ.

ز. هەڵبژاردنی (لیژنەی ئامادەکاری هەڵبژاردن، ئامادەکردنی پاڵێوراوان)، لە سێ ئەندام پێک بێت، کە یەکێکیان ڕێکخەر بێت.

ژ. دیارکردنی هەقی ئەندام بۆ ئەمساڵ.

س. دیارکردنی پلانی کار و بوجە بۆ ئەمساڵ.

ش. گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازە هاتووەکان.

ع. بابەتی تر.

غ. تەواوبوونی کۆبوونەوە و ڕێورەسمی دەوروتەسلیم.

١١. کۆبوونەوەی نائاسایی ساڵانە

دەستەی بەڕێوەبەر خۆی دەتوانێ داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی (زیاد) بکات، یان بەلانی کەمەوە سێیەکی ئەندامەکان داوا بکەن، بۆ ئەوەی لەبارەی ئەو پرسانەوە گفتو بکرێ کە ناتوانرێ تا کۆبوونەوەی داهاتووی ساڵانە چاوەڕوان بکرێ و دەستەی بەڕێوەبەریش بەتەنیا ناتوانێ بڕیاریان لەسەر بدا. ئەم کۆبوونەوە نائاساییە بۆی هەیە تەنیا لەبارەی ئەو پرسانەوە بڕیار بدات کە لە بانگهێشتنامەکەدا هاتووە. دەبێ بە نووسین نامەی بانگهێشتکردن بەلانی کەمەوە دوو هەفتە پێش کۆبوونەوەکە بۆ ئەندامەکان بنێردرێت.

١٢. مافی دەنگدان

هەر کەسێکی بەشداربوو کە پارەی ئەندامێتی داوە و بەلانی کەمەوە شەش مانگ ئەندام بووبێت مافی دەنگدانی هەیە. ئەندامەکانی تر تەنیا مافی ئاخافتنیان هەیە. دەنگدان بە ڕێگەی نوێنەرەوە ڕێگەپێدراو نییە. بڕیار بە زۆرینە دەدرێت. سەرۆک دەنگی یەکلاکەرەوەی هەیە.

١٣. پێشنیاز

ئەندام کە دەخوازێک پێشنیازێک لە کۆبوونەوەی ساڵانەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێ، دەبێ بە نووسین دوو هەفتە پێش کۆبوونەوەی ساڵانە بیداتە دەستەی باڵا.

١٤. خاوەن ئیمزیاز

دەستەی باڵا ٢ خاوەن ئیمتیاز هەڵدەبژێرێ، وەکوو پێشنیاز بەرپرسی کارگێڕیی لەگەڵ خەزێنەدار، یان سەرۆک.

١٥. ساڵی دارایی

ساڵیی دارایی ڕێکخراو ساڵی ساڵنامەیە

١٦. حیسابدار، ژمێریار (ڕیڤیسۆر)

بۆ پێداچوونەوە بەسەر حسابات و بەڕێوەبردن، کۆبوونەوەی ساڵانە حیسابدارێک (ڕێڤیسۆرێک) و جێگرەوەیەک هەڵدەبژێرێ. بەلانی کەمەوە دەبێت یەک مانگ پێش کۆبوونەوەی ساڵانە دەستەی باڵا بەڵگە و دەفتەر و ڕاپۆرتی حیساباتی ساڵ بخاتە بەردەست حیسابدار (ڕێڤیسۆر). دوای تەواوبوونی وردبینیی، ڕاپۆرتێکی حیسابات بە ئازادکردنی دەستەی باڵا لە بەرپرسیاریێتی ڕابگەیەنێت. دەبێ ڕاپۆرتەکە هەفتەیەک پێش کۆبوونەوەی ساڵانە بگاتە دەست دەستەی باڵا.

١٧. گۆڕینی پەیڕەو

ئەم پەیڕەوانە دەبێ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی دوو ساڵ بەدوای یەکەوە گۆڕانکاریان تیادا بکرێت، کە یەکێکیان کۆبوونەوەی ئاسایی بێت. بۆ بڕیاردان لەسەر گۆڕانی پەیڕەو، دەبێ زۆرینەی دوو لە سێ ئامادە بێت.

١٨. هەڵوەشانەوە

بۆ هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە دەبێ لە دوو کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوەکەدا بریاری لەسەر بدرێت، کە یەکێکیان کۆبوونەوەی ئاسایی بێت. بۆ بڕیاری هەڵوەشانەوە پێویستی بە زۆرینەی دوو لە سێ هەیە. لە کاتی هەڵوەشانەوەی ڕێکخراودا، کەرەستە و کەلوپەلەکان بەپێی بڕیاری کۆبوونەوەی ساڵانە دابەش دەکرێن.

ستۆکهۆلم_ ٢٠٢١

پەیوەندیەکانمان کراوەیە

ئێمە لێرەین، لە کاتی پێویست نزیکین

پەیوەندی

Tel: +46 (0) 707178577

E-post: info@ikkr.org

Adress:

Frihetsvägen 45
Stockholm, Sweden

کاتەکانی کار

Mån-fre: 09.00 – 15.30
Mån: 18.00 – 20.00
Lör: 10.00 – 12.00

Postadress:
KKR – Kvinnojouren Nina
Box 199
17724 Järfälla

لەگەڵمان بە

Medlemsavgiften är
200 kr per år.
Plusgiro:
Swish: 1232189744

Du kan även bli stödmedlem eller skänka en gåva eller Skicka din donation.

هاوڕێمان بن!