Home کاری پێکەوەیی

کاری پێکەوەیی

by admin

کاری پێکەوەیی

سەبارەت بە ژن، منداڵ و ئەو خێزانانەی کە دووچاری توندوتیژیی شەرەف هاتوون، لەگەڵ دەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی (سۆسیال) و پۆلیس و لەگەڵ ڕێکخراوی هاوشێوە لە دەرەوەی وڵاتدا بەیەکەوە کاری کردووە (دێکومێنت هەیە). بەم شێوەیە IKKR  توانیویەتی یارمەتی ژنان و کچان بدا کە هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە، یان بەبێ خواستی خۆیان بردراون بۆ دەرەوەی سوید و بەزۆر بەشودراون.

ساڵی ٢٠٠٩  IKKR  دەستپێشخەریی کرد لە دامەزراندنی تۆڕێک بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کار لەگەڵ یەکسانی و گونجاندن دەکەن لە ستۆکهۆلم، لەلایەن ژنانێکەوە کە پێشینەی پەناهەندەییان هەبوو دروستکرا و بەرێوەیان دەبرد. تۆڕەکە لە ١٥ ڕێکخراو پێک هاتبوو و ٤ ساڵ کاری کرد. چالاکیی سەرەکییان لە تۆڕەکەدا، گۆڕینەوەی ئەزموون و خولی فێرکردن بوو بۆ هەمووان لە ڕێگای کۆنفرانس و چالاکی جۆراوجۆرەوە.

IKKR لەڕێگای هاوکاری و کاری پێکەوەییەوە لەگەڵ شارەوانیەکان و دامودەزگاکانی حکوومەتدا وەک ئەنجومەنی پارێزگای هەرێمی ستۆکهۆلم، کۆنفرانس و چالاکیی دەربارەی گەشەی تواناسازیی بەڕێخستووە.

کاری پێکەوەیی

 

کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان IKKR ئەندامە لە یەکیەتی سەراسەری ڕێکخراوو خانەکانی پاراستنی ژنان و کچان لە سوید  UNIZON و چالاکانە بەشداریی لە کاروبارەکانی UNIZON  دا دەکات.

IKKR هەڵسوڕاوانە هەر لە سەرەتاوە گەشەی کردووە و هاوکاری و کاری پێکەوەیی لەگەڵ ڕێخراوی تری هاوشێوەیدا و کەسانی پەیوەندیدار لە سوێد، ئەورووپای ڕۆژئاوا، عێراق، ئێران، تورکیا و کوردستاندا، جێگیر کردووە. لە کارە پێکەوەییەکان لەگەڵ ئەو لایەن و کەسانەدا کۆنفرانس، خولی فێربوون، کۆڕ و کۆبوونەوە و کەمپینی جیاوازی ڕێکخستووە.

چەندان ساڵە  IKKR چالاکانە بەشداری لە گەشەی دیموکراتی و یەکسانی لە کوردستانی عێراقدا کردووە، بە کۆمەکی پرۆژە لەوانە لە (سەنتەری پالمێ)وە.

پەیوەندیەکانمان کراوەیە

ئێمە لێرەین، لە کاتی پێویست نزیکین

پەیوەندی

Tel: +46 (0) 707178577

E-post: info@ikkr.org

Adress:

Frihetsvägen 45
Stockholm, Sweden

کاتەکانی کار

Mån-fre: 09.00 – 15.30
Mån: 18.00 – 20.00
Lör: 10.00 – 12.00

Postadress:
KKR – Kvinnojouren Nina
Box 199
17724 Järfälla

لەگەڵمان بە

Medlemsavgiften är
200 kr per år.
Plusgiro:
Swish: 1232189744

Du kan även bli stödmedlem eller skänka en gåva eller Skicka din donation.

هاوڕێمان بن!