Home بنکەی کۆمەڵایەتیی نینا

بنکەی کۆمەڵایەتیی نینا

by admin

دەتوانن راستەوخۆ سەردانمان بکەن لە

Frihetsvägen 45
Stockholm, Sweden

بنکەی کۆمەڵایەتیی نینا – Nina träffpunkt

 

ژن و گەنج کە لە دۆخێکی خراپدا نین، یان هەڕەشەی جیددییان لەسەر نییە، بە هۆی بنکەی کۆمەڵایەتی و سەنتەری ڕێنمایی نیناوە، پاڵپشتی و ڕێنمایی دەکرێن، ئێمە لەوێ لەگەڵ گەنج و خێزاندا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە توندوتیژی کار دەکەین.
لە بنکەی کۆمەڵایەتی و سەنتەری ڕێنمایی نیناوە ڕێنمایی و پاڵپشتی کوڕ و پیاوی گەنجیش دەکەین کە دووچاری توندوتیژی پەیوەست بە شەرەف هاتوون، بۆ ئەو پیاوانەش کە بەدوای ڕێنمایی و پاڵپشتیدا دەگەڕێن بۆ بەجێگەیاندنی پەیوەندی هاوسەرێتی و باوکایەتی دور لە توندوتیژی.
لە چوارچێوەی بنکەی کۆمەڵایەتی و سەنتەری ڕێنمایی نیناوە، چالاکیی وەک ئەمانە ساز دەکەین: مێزگرد، دانیشتنی خێزانی، پاڵپشتی و ڕێنمایی تازەهاتووەکان، هەفتەبابەت، سیمینار، خول، ئێوارەی کولتووریی، گفتوگۆی کراوە، یادکردنەوەی بۆنە نەریتییەکان، بەتایبەت یەکتربینی گەنجان و چالاکیی تریش.
گرووپە سودمەندەکانی ئەم چالاکیە گشتییانە پەیوەندی بە جۆری چالاکیەکانەوە هەیە: ئەندامەکانی IKKR و خێزانەکانیان، لایەنی هاوبەشی کاری بەیەکەوەیی، کارمەندانی (خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، پۆلیس، تەندروستی، چارەسەری تاوان/ دادوەریی، باخچەی ساوایان-قوتابخانە- زانکۆ، دامودەستگای کۆچ، مەکتەبی کار هەروەها قوتابیش لەم بوارانەدا)، بڕیاربەدەستی سیاسی، ڕاگەیاندن، نوێنەرانی کڵێسا و کۆمەڵەی ئاینیی، چاودێری خانوو و نوێنەری خاوەن خانوو و هی تریش.

پەیوەندیەکانمان کراوەیە

ئێمە لێرەین، لە کاتی پێویست نزیکین

پەیوەندی

Tel: +46 (0) 707178577

E-post: info@ikkr.org

Adress:

Frihetsvägen 45
Stockholm, Sweden

کاتەکانی کار

Mån-fre: 09.00 – 15.30
Mån: 18.00 – 20.00
Lör: 10.00 – 12.00

Postadress:
KKR – Kvinnojouren Nina
Box 199
17724 Järfälla

لەگەڵمان بە

Medlemsavgiften är
200 kr per år.
Plusgiro:
Swish: 1232189744

Du kan även bli stödmedlem eller skänka en gåva eller Skicka din donation.

هاوڕێمان بن!