Home بەرهەمەکانمان

بەرهەمەکانمان

by admin

بەرهەمەکانمان – Egen produktion

 

ئێمە ماتریاڵی جیاواز بەرهەم دەهێنین هەم بۆ خولەکان وە هەم بۆ پەیوەندیەکان. لە نێو ئەوانەدا فیلم و شانۆ و پێشانگای هونەری.

فیلم

ئێمە کورتە فیلمی دۆکۆمێنتاری بە دوو بۆ سێ زمان بەرهەمدەهێنین کە بۆ تێگەیشتنی کۆمەڵگا لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە کارەکانمانەوە بەکار بێت و هەم وەکوو ماتریال بۆ خول و کۆڕوکۆبونەوە.
بابەتی سەرەکی توندوتیژییە بەرانبەر بە ژن، پەنابەری، یەکسانی، مافی مرۆڤ و مافە مەدەنی و یاساییەکان و دیموکراتی. ماتریالی خوێندنیشمان ئامادە کردووە، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ فیلمەکان پیشانی گرووپی خۆیان بدەن.
زۆربەی فیلمەکان لەسەر بەسەرهات و ئەزمونی ڕاستەقینە دروست کراون. بەشداربووەکان ئەو کەسانەن کە خۆیان ویستوویانە ئەزموونیان بۆ خەڵکی تر بگێڕنەوە. چەند ژنێک کە ڕوبەڕوی توندوتیژی بوونەتەوە باسیان کردوە کە دوای ئەوەی لە ئینتەرنێت فیلمێکی ئێمەیان بینیوە، ترسیان ڕەویوەتەوە و وێراویانە داوای یارمەتی بکەن.
لە کاتی نووسینی سیناریۆ و نەخشەدانان بۆ تۆمارکردنی فیلمێک، زۆر بە وردی لە لایەنی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی کەسێتی ئەو کەسانەی بەشدار دەبن ورد دەبینەوە. هیچ کات بەبێ ڕەزامەندی کەسەکان خۆیان هیچ شتێک بڵاو ناکەینەوە.

 

لە ئەرشیڤەوە: چەند فیلمێکی ئێمە

بۆ زانیاریی زیاتر، بڕۆ ناو ئەرکیڤی فیلمی ئێمە

پێشانگا

 

شێوەکاران دەتوانن بەرهەمە هونەرییەکانیان لە بنکەی کۆمەڵایەتی نینادا پیشان بدەن. لەم بارەوە ئێمە هەڵدەستین بە کردنەوەی پێشانگاکە. بانگهێشتکردنی خیزانەکان، لایەنە هاوبەشەکان و پەیوەندیەکانیترمان. ئەمە دەبێتە سەرەتایەکی باش بۆ گفتوگۆی بە سوود لەبارەی شووناس، کۆچ و پەنابەری، گونجان لە کۆمەڵگە، گەشەی کۆمەڵایەتی و هونەر و زۆر بابەتی تر. دەبێتە هۆکارێکیش بۆ دروستکردن و بەرفراوانکردنی پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانمان.

 

وتار

 

هەندێ جار وتار لەبارەی بابەتی هەنووکەییەوە دەنووسین. ئەم وتارانە هەمیشە لەناو وتارە ئەر شیڤکراوەکاندا هەن. وتاری نووسەرانی تریش و هی دەرەوەیش، کە ئێمە پێمان باشە، بڵاو دەکەینەوە.

لە ئەرشیڤەوە: وتار

 

لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە – Bakom Stängda Dörrar

 

لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە، فیلمێکی دۆکۆمێنتییە، خانەی پارێزگاری نینا بەرهەمی هێناوە، بەو مەبەستەی کە سەرنج بخرێتە سەر کەموکوڕی چارەسەرەکان بۆ ژنانی پەنابەر لە سوید کە دووچاری توندوتیژی ناو خێزان دەبنەوە.

فیلمەکە لە چەند گفتوگۆیەکی کاریگەر لەگەڵ چەند ژنێک کە دووچاری توندوتیژی هاتوون پێک هاتووە. هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ پسپۆری سوێدی و کوردی لە پیشەی جیاواز و پەیوەندیداردا کراوە. لێرەدا چەند حاڵەتێک دەبینین کە  چۆن لایەنە جیاوازەکانی  وەکوو پۆلیس، دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەلایەتی و خانەکانی پاراستن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن، هەروەها ئەو ئەنجامە دژوارانەش کە ژنەکان دووچاری بوون. پسپۆرەکان لەو بارەوە دەدوێن کە چۆن کار لەگەڵ بابەتی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان دەکەن و چۆن چارەسەرکردنەکان باشتر دەکرێن دەدوێن.

.

فیلمێکی فێرکاریی کە دەتوانرێ بە کرێ وەربگیرێ

 

گفتوگۆکان بە کوردین (کوردی ناوەڕاست)، عەرەبی، سوێدی و ئینگلیزی، بۆ هەموو زمانەکانیش تێکستی ژێرەوە هەیە. ئەگەر دەتانەوێ بۆ مەبەستی فێرکاریی فیلمەکە بە کرێ وەربگرن، پێوەندیمان پێوە بکەن.

 

فیلم: لەپشت دەرگە داخراوەکاندا

ساوان و مێردە ٢٧ ساڵ بەتەمەنترەکەی!  Sawan

چیرۆکی ژیانی ”ساوان” لە سوێد لەگەڵ مێردە ٢٧ ساڵ بەتەمەنترەکەی. ساڵێک  گوزەران لەگەڵ مۆتەکە و دلەڕاوکێدا کە ئاسەوارەکانی لە هەموو ژیانیدا دەمێنێتەوە. بە دڵنیاییەوە بەتەنیا ”ساوان” نییە. ئەوەی بەسەر ئەودا هاتووە، دەکرێ هەر ئێستا بەسەر کەسێکی تردا بێت. بە تێگەیشتن و سەرنجدانی زیاتر بۆ دۆخەکە، دەتوانین بەیەکەوە گۆرانکاری دروست بکەین. تۆیش دەتوانیت بەشدار بیت لە دروستکردنی جیاوازی و گۆرانکاری.

 

لە ئاوارەییدا بەهیوای ژیانێکی پارێزراو! På flykt  ….
بەسەرهاتی ”گوڵنار” – بەشی دووەم

بەشی دووەمی کەیسی خانەی پارێزگاری نینا.

”گوڵنار” لە وڵاتی خۆیدا هەڵدێت بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی دڵنیادا. ئەو لەم فیلمەدا باسی سەفەرەکەی بەرەو سوێد و دۆخی خۆی وەکوو پەنابەر لەم وڵاتە نوێیەدا دەکات.

ئەم بەسەرهاتە جەرگبڕە، ڕەنگە یەکێک لەو ڕووداوانە بێت کە ڕۆژانە لە دەوروبەرمان و لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە ڕوو دەدەن.

خانەی پارێزگاری نینا یارمەتی و پاراستن پێسکەش بەو ژنانە دەکات کە بەهۆی توندوتیژی لەژێر ناوی شەرەفدا دووچاری دۆخی ئاڵۆز و هەڕەشەئامێز هاتوون.

تۆیش بەبەشداریت دەتوانیت گۆرانکاری دروست بکەیت.

پەیوەندیەکانمان کراوەیە

ئێمە لێرەین، لە کاتی پێویست نزیکین

پەیوەندی

Tel: +46 (0) 707178577

E-post: info@ikkr.org

Adress:

Frihetsvägen 45
Stockholm, Sweden

کاتەکانی کار

Mån-fre: 09.00 – 15.30
Mån: 18.00 – 20.00
Lör: 10.00 – 12.00

Postadress:
KKR – Kvinnojouren Nina
Box 199
17724 Järfälla

لەگەڵمان بە

Medlemsavgiften är
200 kr per år.
Plusgiro:
Swish: 1232189744

Du kan även bli stödmedlem eller skänka en gåva eller Skicka din donation.

هاوڕێمان بن!