Home ئەرشیڤ دەربارەی کۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی نێوان سوید و کوردستان

دەربارەی کۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی نێوان سوید و کوردستان

by admin
0 comment 111 views

هەڵاڵە ڕافع:   

ئەوە سێ ڕۆژە کۆنفرانس تەواو بووە، ڕۆژانە دەمەوێ شتێک بنوسم، ناتوانم و هیچم بۆنایەت  و بۆم کۆناکرێتەوە و پێم وایە هەرچیەک بڵێم هێشتا دەربڕی ئەو هەست و وزەیە نیە کە کارەکانی پرۆژەکە، سەرەنجامەکەی، گەنجەکان و هاوکارانم پێیان بەخشیم. سەرەتا کەمێک لەسەر پرۆژەکە و ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە دەنوسم و لە پۆستی تردا  ڕۆژی دوەم و وردەکاری تر.

کۆنفرانسی کۆتایی یەکێک لە قۆناغەکانی پرۆژەکە، کە لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ مانگی نۆڤەمبەر بوو، درێژەی پرۆسەیەکە کە لە ساڵی ١٩٩٦ەوە لە مەیدانی نێونەتەوەییدا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگای مەدەنی بەگشتی و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستی پێکردوە و بەشێواز و بابەتی جیاواز سەبارەت بە یەکسانی جێندەری، مافی مرۆڤ و پرۆسە و میکانیزمی گۆڕینی  یاسا و توانای دەسەڵاتی یاسایی. بەڵام ئەمجارە بە هاوپشتی دەوڵەتی سوید، ڕێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی تر.

لە هاوینی ساڵی ٢٠١٨دا لەگەڵ  چەند ڕێکخراوێک لە سوید و کوردستان گفتوگۆمان لەسەر بیرۆکەکە کرد. پاشان لەگەڵ دەزگا فەرمییەکانی سوید. لە ساڵی ٢٠٢٠دا  بەهاوکاری بیرۆی پارێزەرانی ڕێبێکا لاگ Advokatbyrå Rebecca Lagh AB  هەروەها ڕێکخراوێکیتر بۆ گەشەپێدان  Peter Söderströmلە سوید، لەگەڵ رێکخراوی پاو Public Aid Organization – ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی – منظمة النجدة الشعبية لە کوردستان دەستی بەکارکرد.

سەرەتای کۆنفرانس بەئامادە بوونی جێگری سەفیری سوید لە ئێراق Felix Bengstom ، نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان و مناڵان و کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان و سوید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان و خێزان، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، نوێنەری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و وەزارەتی ڕۆشنبیری، دەسەڵاتی دادوەری، دەستەی مافی مرۆڤ و یاسا و چەند دامەزراوەیەکی تر… بە یەک چرکە وەستان بۆ خەباتی ژنانی ئێران، بۆ ئەو ژنانەی لە پێناو ژیانێکی ئازاد گیانیان لەدەست داوە، بۆ زانیار عەدنان کە لە گروپی گەنجەکانمان کاری دەکرد و ماڵ ئاوایی لێکردین.

پاشان ڕۆژەکە بە کۆکردنەوی کارەکانی سێ ساڵی پرۆژەکە  و سەرەنجامەکانی لە دە بڕگە و پانێڵدا لە نێوان بەشداربووانی  سوید و کوردستان چووە پێشەوە.

کارکردن لەم پرۆژەیەدا لەسەر بنەمای گۆڕینەوەی ئەزمونی نێوان سوید و کوردستان سەبارەت بە  مێتۆدەکانی کارکردن بوو، نەک کۆپیکردن و هاوردەکردنیان، لەهەمان کاتدا گەشەپێدان و دەستنیشانکردن  و بەمەیدانی کردن و گونجاندنیان بەپیی دۆخی کوردستان لە خوارەوە بۆ سەرەوە نەک بە مێتۆدی هیرارکی.

بە خۆشحاڵیەوە ئەم هەنگاوە چەند تایبەتمەندییەکی هەبوو کە بۆ هەموومان وانە و ئەزموونی دەوڵەمەند بوون. ئەم کارە نەفەسی درێژی دەویست، لەبەر ئەوەی نزیکەی چوارساڵی خایاند  . هەر لەسەرەتاوە خودی پرۆژە و پلانی کارەکەی لەگەڵ ڕێکخراو و گەنجان و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا داڕێژرا. پلانی کار لەگەڵ قۆناغە جیاوازەکاندا – بە ڕاویژ لەگەڵ هەموو بەشداربوواندا – گۆڕانکاری بەسەرداهێنراوە و لەگەڵ تایبەتمەندی هەر قۆناغێکدا گونجێندراوە.

لەم پرۆژەیەدا چەند خاڵێکی سەرەکی لەبەرچاو گیرا: وەک هاوسەنگیی ڕەگەزی و دابەشبوونی جوگرافی بەشداربووان، لە هەموو ناوچەکانی کوردستانەوە لەگەڵ تایبەتمەندیی کەمپەکانی شەنگال و پرسی ئێزدییەکان. خودی  گروپە جیاوازەکان لە پرۆسەی بەئەنجامگەیانی کارەکانی پرۆژەکەدا بەشدار بوون بەواتایەک جگە لە تایبەتمەندی هەر گروپێک هەمووان تەواوکەری کارەکانی یەک بوون. بەکورتی ئەزمونێکی تایبەت بوو لە کاری  بە کۆمەڵ لە هەردو ڕەگەزو هەموو تەمەنەکان.

ناوەرۆکی پرۆژەکە دوو بەش بوو؛

یەکەم هاوکاری/ کار لەگەڵ ڕێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکان.

دووەم کارکردن لەگەڵ/بۆ پشتیوانی و هاوکاری گەنجان لە پرۆسەیەکی تواناسازیدا لە ڕێگەی خول  و کاری مەیدانییەوە بە بەکارهێنانی فیلمی دەکیومێنتاری. ئەمە دەرفەتێک بوو بۆ ئەو کچ و کوڕە گەنجانەی کە ئارەزووی بەرهەمی دەکیومێنتاری هەیە و چالاکن لە بواری یەکسانی و مافی مرۆڤ،  بەبەرپرسیاریەتیەوە  هەندێک لە دیاردە و بابەتەکانی خۆیان و کۆمەڵگە بوێرانە بخەنە سەر سکرین، تا وەک  ئامرازێک  بۆ خستنەڕووی هەندێک لایەن و تابۆی کۆمەڵگە  بەکاربهێنرێن.

لە ڕۆژەکانی ٢٩ و ٣٠ نۆڤەمبەر ٢٠٢٢ لە هەولێر/ کوردستان

چوار ساڵ لە کاری بەردەوام، لە بەرزی و نزمی، لە جیاوازی بۆچون و مێتۆدی کار، لە نەفەس درێژی، لە هەمەڕەنگی، لە ئەرێنی و نەرێنی، لە شەونوخونی. سەرەنجام نەفەس درێژی، هەمەڕەنگی، گەشبینی بردیەوە، لەهەمان کاتدا پێکهاتنی تۆڕێکی فراوان بۆ گرنگیدان بە ژێرخانی هاوبەش بۆ بەردەوامی.

لە کۆتاییدا  بە هەوڵ و ماندوبون و شەونخونی زەهاوی سەنجاوی  Zahavi Sanjavi و هاوکارانی  و هەوڵ و کۆڵنەدانی گەنجەکانمان، ٩ فیلمی دەکیومێنتاری ناوازە و تایبەتیان لە ژیانی خۆیان و ئێمەش وەک کۆرپەی  ئەم هەنگاوە بۆ بەردەوامی بەرهەم هێنا.

لەسەرەتاوە و بەبەردەوام  دەگوترا، لێرە وا کار ناکرێت، ئێمە نازانین ئێوە خەریکی چین، هەموو دەقەیەک شتەکان دەگۆردرێن، خەڵک پێکەوە ناگونجێن و کارناکەن. خەڵک ناتوانێ بەو پارە کەمە بەردەوام بێت، ….هتد،  بەڵام ئێستا هەموومان دەزانین بۆ وا کارمان کرد.

کاری بەرهەمدار، کارێک  کە بمێنێتەوە و کاریگەری دانێت، وردەکاری و نەفەس درێژی و بەرژەوەندی گشتی دەوێت.

ئێمە پێکەوە بە شێوازی جیاواز بەردەوام دەبین!

[g-itg gid=”2320″ width=”100%” img_h=”75%” img_num=”4″ font_size=”3″ random=”1″ watermark=”1″][/g-itg]

Leave a Comment

پەیوەندیەکانمان کراوەیە

ئێمە لێرەین، لە کاتی پێویست نزیکین

پەیوەندی

Tel: +46 (0) 707178577

E-post: info@ikkr.org

Adress:

Frihetsvägen 45
Stockholm, Sweden

کاتەکانی کار

Mån-fre: 09.00 – 15.30
Mån: 18.00 – 20.00
Lör: 10.00 – 12.00

Postadress:
KKR – Kvinnojouren Nina
Box 199
17724 Järfälla

لەگەڵمان بە

Medlemsavgiften är
200 kr per år.
Plusgiro:
Swish: 1232189744

Du kan även bli stödmedlem eller skänka en gåva eller Skicka din donation.

هاوڕێمان بن!