لە ماوەی نزیکەی 8 کاژێردا باس و گفتوگۆی زۆر گرنگ لەلایەن هەندێک لە ئەندامانی بۆرد و بەڕێوەبەرانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی مافەکانی ژنان- سەنتەری نینا، لەگەل دۆستان و هاوڕێیانی سەنتەر بەڕێوەچوو. باسەکان سەرچاوەی لە شێوەی کارکردن لە ناو پرۆژەی نێوان سوید و کوردستان و ناوەرۆکی بەرهەمی چەند فیلمێکی دێکیومێنتاری وەرگرتبوو کە لە چوارچێوەی پرۆژەی نێوان سوید و کوردستان بەرهەم هاتووە.
ناوەرۆکی ئەوکارانە دەبنە هەوێنی باس و خواستێکی گرنگ و تایبەت کە گەنجان بوێرانە دەستیان بۆ بردووە، تەنانەت کەمجار لە کۆڕوکۆمەڵەکاندا بەو بوێریە تیشکی خراوەتە سەر، زۆربەی بابەتەکان بابەتی سەرەکی و یەکلاکەرەوەن لە مەیدانی کۆمەڵایەتیدا و کاریگەری خۆیان لە گۆڕانکاریدا دەبێت.
هەمووان زۆر چالاکانە و بێ ماندوبوون بە پێشینە وئەزموون و گۆشەنیگای جیاوازەوە لەبارەی بابەتە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکان، دنیابینی گەنجان لە گفتوگۆکاندا بەشدار بوون.
ئەم جۆرە لە گفتوگۆی کراوە، گۆڕینەوەی ئەزموون وەک بەشێک لە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی دیاردە و بابەتەکانی ژیانی ڕۆژانە و لایەنی ئەرێنی و نەرێنیان کاریگەری خۆی لە بەدەستهێنانی ژیانێکی ئارامتر و ئینسانیتر دادەنێت.
سوپاس بۆ پشتیوانەتان
سوپاس بۆ بەشداری دڵسۆزانەتان
[g-itg gid=”2315″ width=”100%” img_h=”75%” img_num=”4″ font_size=”3″ random=”1″ watermark=”1″][/g-itg]