by admin

خول و گەشەپێدان –  Utbildningar och kompetensstöd

خول و گەشەپێدانی  تواناکان

بۆ/ بەیەکەوە لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکاندا

ئێمە هەم بەشدار دەبین و هەم چالاکی زۆریش بۆ گەشەپێدانی تواناییەکان بەیەکەوە لەگەڵ یەکیەتی خانەکانی پارێزگاری ژنان و کچان لە سوید UNIZON ڕێکدەخەین.

هەروەها بەپێی پێویست و خواست بەیەکەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تری گۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ژنان چالاکیی و خولی جۆراوجۆر بۆ گەشەپێدانی توانایییەکان دەبەینە ڕێوە.

لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بەیەکەوە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەدا کە لەناو تۆڕی نێونەتەوەیی ئێمەدان چالاکی و خولی تایبەت بە گەشەپیدانی تواناکان دەبەینە پێشەوە.

بۆ/ بەیەکەوە لەگەڵ دامودەزگاکاندا

ئەوەی کە زۆر باوە زۆرجاران داوامان لێدەکرێت کە وۆرکشۆپ/ کۆڕ و سیمینارمان هەبێت، یان وەک ڕاوێژکار لەناو دامودەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، پۆلیس، تەندروستی، باخچەی ساوایان، قوتابخانە، زانکۆ و هەروەها لە لیژنە سیاسییەکاندا.

ئێمە بەیەکەوە لەگەڵ دامودەزگا حکوومەتییەکانیشدا خول و چالاکیی تر بۆ گەشەپێدانی تواناییەکان ئەنجام دەدەین.

گەر دەتەوەێ خول و چالاکی لەبواری گەشەپیداندا لەگەڵ ئێمە ڕێکبخەیت، بۆ زانیاری زیاتر چاوێک بە ئەرشیڤەکەماندا بگێڕە و پەیوەندیمان پێوە بگرە.