لەبارەی ڕێکخراوەوە Om IKKR

کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان

IKKR ڕێکخراوێکی خۆبەشی فێمینیستییە، وابەستەیی سیاسی و ئایینی نیە. کار لەپێناو بنبڕکردنی هەموو شێوازێکی توندوتیژی بەرانبەر بە ژن و کچان دەکات، هەم لە ئاستی تاکەکەس و هەم لە ئاستی گرووپدا، هەروەها یارمەتی و پشتگیریی و ڕێنوێنی پێشکەش بە ژن و کچی دووچاری توندوتیژی و هەڵاواردن دەکات.
زمانی کارکردنمان: سوێدی، ئینگلیزی، کوردیی ناوەند (سۆرانی) و کوردیی باکوور (کرمانجی)، عەرەبی، فارسی، داری و پێشتۆ.
ئامانجی ڕێکخراوەکە ئەوەیە کە بەشدار بێت لە بنیاتنان (دروستکردن)، پاراستن و گەشەی کۆمەڵگای دیموکرات و یەکساندا، کە تێیدا ژن و کچ لە هەموو مافە ئینسانیکانیان بەهرەمەند بن. لەناو ئەم چوارچێوەیەدا IKKR بەتایبەت کار لەسەر ئەوە دەکات، تیشک و سەرنج بخرێتە سەر دۆخی ژنی پەنابەر/کۆچبەر وپشتگیرییان بکات، هەم لە ڕووی دووچاری توندوتیژیهاتن و هەم بەرگریکردن لە خۆیان و هەم خۆگونجاندنیان لەناو کۆمەڵگادا و ژیانێکی شایستە و سەربەخۆیان هەبێت. ئەوەش ئامانجە، کە هانی گفتوگۆکردن و تێگەیشتنی هاوبەش بدرێ لەنێوان ژنی پەنابەر و ژنی لەدایک بووی ئێرە، هەروەها لەنێوان ژنانێک بە شووناس و ئێتنیکیی جوداوە.
بەخێرهاتنی هەموو کەسێک دەکەین کە ڕێز لە پەیڕەوی ناوخۆی IKKR دەگرێت.   درێژەی بابەت…

 

توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەفەوە: تێگەیشتنی ئێمە


لێرەولەوێ لە جیهاندا تێگەیشتنی وا لای تاکەکەسەکان و گرووپەکاندا هەیە، کە بەپێی ئیسلام توندوتیژیی شەرف ڕەوایە. ئەم تێگەیشتنە بۆ نموونە لەو ناوچانە پەیڕەو دەکرێ کە ئایین لە کاروباری سیاسی و یاسایی جیانەکراوەتەوە و نوێنەرانی دەمارگیریی جیاخوازیی ئایینیی کاریگەرییان لەسەر سیاسەت و یاساداناندا هەیە. لە ئەورووپایش لەناو تاکەکەس و گرووپەکاندا هەیە، بۆ نموونە لەناو ئەو کەسانەی کە ڕوونکردنەوەیەکی یەکلایەنە لەسەر توندوتیژی و چەوساندنەوەی ژن دەکەن.
ڕاستی ئەوەیە کە توندوتیژیی شەرەف ڕەگی دەگەڕێتەوە بۆ ناو کولتووری پێش ئیسلام، بەڵام دەکرێ ئیسلام و ئایدۆلۆژیای ئایینی تریش ڕۆلی بەهێزکردن ببینێ و هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ ستروکتوورەکانی شەرەف. زۆر جار گرووپەکان و تاکەکەس، ئایین بە کار دەهێنن لەبەر ئەوەی جێگای ئەوەی تێدا دەبێتەوە کە ڕەوایی بە توندوتیژیەکان بدەن و نەریتی ٢٠٠٠ ساڵ کۆنی چەوساندنەوەی ژن بهێڵنەوە.
ئێمە کە لە نینا – خانەی پاراستنی ژنان، کار دەکەین، ئەزموونی زۆر و کەسی پسپۆرمان هەیە لە کارکردن دژی توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەف لەسەر تاکەکەس، خێزان و گرووپەوە، هەم لە ئەورووپا و هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.